بڕیارێكی نوێ لە بەرژەوەندی خوێندكارانی پارالێڵ دەردەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی، هەر خێزانێك دوو خوێندكاریان لە سیستمی پارالێڵ دەخوێنن، داشكاندنیان لە كرێی خوێندن بۆ بكرێت.

بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە رۆژی 7-9-2023، بەواژووی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری خوێندنی باڵا (بە وەكالەت) دەرچووە، تێیدا هاتووە، ئەو خێزانانەی دوو خوێندكاریان لە سیستمی پارالێڵ دەخوێنن، لێخۆشبوون بۆ هەر یەكەیان بەڕێژەی 50% لە كرێی خوێندنەكەیان دەكرێت.

وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، بڕیارەكە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی داراییەو بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 جێبەجێ دەكرێت.