وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی، هەر خێزانێك دوو خوێندكاریان لە سیستمی پارالێڵ دەخوێنن، داشكاندنیان لە كرێی خوێندن بۆ بكرێت.
بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە رۆژی 7-9-2023، بەواژووی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری خوێندنی باڵا (بە وەكالەت) دەرچووە، تێیدا هاتووە، ئەو خێزانانەی دوو خوێندكاریان لە سیستمی پارالێڵ دەخوێنن، لێخۆشبوون بۆ هەر یەكەیان بەڕێژەی 50% لە كرێی خوێندنەكەیان دەكرێت.
وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، بڕیارەكە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی داراییەو بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 جێبەجێ دەكرێت.