دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێكی گوماناوی پۆلیسی له‌نده‌ن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێكی گوماناوی پۆلیسی له‌نده‌ن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا

دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێكی گوماناوی پۆلیسی له‌نده‌ن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا

تشرینی دووه‌م 23, 2024 08:14
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێكی گوماناوی پۆلیسی له‌نده‌ن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا
0

لایک

ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایانگه‌یاند، دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێكی گوماناوی پۆلیس له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ باشووری له‌نده‌ن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌.

هاوکات پۆلیسی شاره‌ گه‌وره‌كان له‌ بریتانیا ڕایگەیاند، “ده‌توانین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رزه‌‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناوچه‌كه‌دا بیسترا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پۆلیسه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن و به‌ربه‌سته‌كان له‌ ئێستادا له‌ شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018 باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ مایفه‌یر له‌ ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن گواسته‌وه‌ بۆ باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی شوشه‌یی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروستكرابو له‌ شاری ناین ئێلمز.

هەروەها پێشتریش پۆلیس ڕایگه‌یاندبوو، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌نێكی گوماناوی ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌ی نزیك كه‌ناری باشوری ڕووباری ته‌مز و ئاگاداری قسه‌ و باسه‌كانی ئۆنلاینن سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌، به‌شێكی زۆری فڕۆكه‌خانه‌ی گاتویك له‌ باشووری له‌نده‌ن به‌ هۆكاری ئه‌منی چۆڵكراون.

En az 10 karakter gerekli