مەسرور بارزانی: پابەندبوون بۆ وڵات بە ترساندن و تۆقاندن و برسیکردن دروست نابێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: پابەندبوون بۆ وڵات بە ترساندن و تۆقاندن و برسیکردن دروست نابێت

مەسرور بارزانی: پابەندبوون بۆ وڵات بە ترساندن و تۆقاندن و برسیکردن دروست نابێت

ئه‌یلول 25, 2023 13:46
مەسرور بارزانی: پابەندبوون بۆ وڵات بە ترساندن و تۆقاندن و برسیکردن دروست نابێت
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەکاتی راگەیاندنی پرۆژەیەکدا لە هەولێر باسی لەوە کرد پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە عێراق، لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسیکردنەوە دروست نابێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیö “لە سەردانم بۆ بەغدا، بەڕێزێک پرسیاری لێکردم، وتی ‘ئێوە پابەندن بە عێراق؟’ منیش وتم لەسەر رەفتاری ئێوە دەمێنێت، پابەندبوون یان وەلاء بە وڵاتێک بە چاوترساندن و تۆقاندن و سیاسەتی رق و کینە و نادادپەری و برسیکردن دروست نابێت، پێویستە پابەندی و وەلاء بۆ وڵات، لەسەر بنچینەی یەکسانی، دادپەروەری و خۆشەویستی بێت کە ببنە بنەمای پێکەوەژیانی گەلان لە وڵاتێکدا.”

راشیگەیاند، ئێمە داکۆکی لەسەر ئەو بنەمایە دەکەینەوە کە پیویستە هەموو گەلانی عێراق پێکەوە یەکسان بن و دادپەروەری بەرقرار بێت، سیاسەتی گەشەکردن یان پێشکەوتنی ناوچەیەک لە ناوچەیەکی دیکە بە سەرکەوتن حیساب بکرێت بە هیچ شێوەیەک نەکەوینە ململانێ دژی یەکتر.

بارزانی وتیشی، ئێستا کەشێکی ئەرێنی دروستبووە، ئێمە دەمانەوێ بەیەکەوە لەگەڵ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بڕوایان بە ئاشتی و دیموکراسیەت و ئازادی و پێشکەوتن هەیە بتوانین وڵاتێکی خۆشتر و ئاوەدانتر بینا بکەین

En az 10 karakter gerekli