فەڕەنسا باڵیۆزەکەی لە نەیجەر دەکشێنێتەوە

فەڕەنسا باڵیۆزەکەی لە نەیجەر دەکشێنێتەوە

ئه‌یلول 24, 2023 22:57
فەڕەنسا باڵیۆزەکەی لە نەیجەر دەکشێنێتەوە
0

لایک

سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، بڕیاریان داوە باڵیۆزەکەیان لە نیامی پایتەختی نەیجەر بکشێنەوە، هەروەها سەرجەم پەیوەندییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بە یەکجاری بپچڕێنن.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، باڵیۆزی فەڕەنسا لە نەیجەر دەکشێننەوە، هەروەها سەرجەم پەیوەندییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی پێدەهێنن.

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربازی نەیجەر ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکە بازرگانییەکانی فەڕەنسا داخست، ئەوەش نوێترین هەنگاوی نەیجەر بوو لە نێو ئەو نیگەرانییەکەی لەگەڵ فەڕەنسا هەیانە بەهۆی کودەتاکەی مانگی تەمموزەوە.

لە ماوەی رابردوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نەیجەر خەڵکی وڵاتەکەی هاندا، بۆ ئەوەی فشار لە فەڕەنسا بکەن باڵیۆز و هێزەکانی لە نەیجەر بکشێنێتەوە، بۆیە لە نیامی پایتەختی نەیجەر هەزاران کەس لەبەردەم باڵەخانەی باڵیۆزی فەڕەنسا لە نەیجەر ناڕەزایەتییان دەربڕی.

پێشتر رۆژنامەی “لۆ مۆند”ی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، کاربەدەستانی فەڕەنسا لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازی نەیجەر دەستیان بە گفتوگۆ لە بارەی کشاندنەوەی باڵیۆز و هەزار و 500 سەربازەکەی فەڕەنسا لەو وڵاتە کردوە.

بنەڕەتی نیگەرانییەکان دەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئێستای نەیجەر لە کودەتاکەیان بەسەر محەمەد بازومی سەرۆکی وڵاتەکە سەرکەوتوبوون، بەڵام فەڕەنسا یەکێک لە هاوپەیمانەکانی نەیجەر، رەتی کردەوە دان بە شەرعیەتی ئەو کودەتایە بنێت، ئەوەش کودەتاچییەکانی نەیجەری توڕە کرد و داوای پچرانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا کرد.

En az 10 karakter gerekli