وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

ئاب 7, 2024 17:14
وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی ڕاگەیاند و دەشڵێت”چیتر وەک مووچە نادرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت ، ڕۆژی پێنج شەممە٨ ی ئابی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی ٧ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم برە پارەیە لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.

دوێنێ میدیاکان وا بلاویانکردەوە کە ئەمڕۆ هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم ئەو هەواڵانەی بەناڕاست ناوبرد.

En az 10 karakter gerekli