وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن درێژکرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن درێژکرایەوە

وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن درێژکرایەوە

ته‌مموز 30, 2023 14:44
وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن درێژکرایەوە
0

لایک

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ پێدانی کاتی زیاتر بە لایەنە سیاسیەکان وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزکان تاوەکو 6ـی ئاب درێژکرایەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی دێت و بڕیاردراوە وادەکە درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتییەکانی بۆ شەشی ئاب درێژکراوەتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پێدانی کاتی زیاتر بە قەوارە و پارتە سیاسییەکان بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتییەکان.

تا ئێستا نزیکەی 280 حزبی سیاسی و 24 هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆمارکردوە کە 15 هاوپەیمانێتییان نوێن.

بڕیارە 18ی 12ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، تائێستا لایەنە کوردییەکان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان نەگەیشتونەتە بڕیاری کۆتایی.

En az 10 karakter gerekli