موقتەدا سەدر: سوێد رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • موقتەدا سەدر: سوێد رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام دەدات

موقتەدا سەدر: سوێد رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام دەدات

موقتەدا سەدر رایدەگەیەنێت کە ئەوان دژی گەلی سوید نین بەڵکو دژی حکومەتی سویدن و دەڵێت رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام نادەن و بە هەموو شێوەیەک لە دژی دەوەستنەوە.

ته‌مموز 20, 2023 20:12
موقتەدا سەدر: سوێد رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام دەدات
0

لایک

رۆژی پێنجشەممە، 20ـی تەممووزی 2023، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەرد لە وتارێکدا سەرکۆنەی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید کرد و وتی، “سوێد دەوڵەتی تیرۆرە و رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام دەدات.” دەشڵێت، رێگە بە رەفتاری دژی ئیسلام نادەن و “لە دژی دەوەستینەوە”.

رێبەری رەوتی سەدر داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات “هەڵوێستی روونتر و تووندتریان هەبێت”. هاوکات، رووی دەمی دەکاتە ئەمریکا و دەڵێت، ئەمریکای “وڵاتی تیرۆر و هاوڕەگەزخوازیی بۆی نییە سەرکۆنەی هەڵوێستی ئێمە بکات”.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی سوید، رەزامەندییان دا لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید گردبوونەوەیەک بکرێت، تیدا قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسووتێندرێن. ئەمەش کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە و لە خۆپێشاندانێکدا کە لەلایەن لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رێکخرابوو، هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید و ئاگریان تێبەردا.

سەلوان مۆمیکا، هەمان ئەو پەنابەرە عێراقییە تەمەن 37 ساڵەی کە رۆژی 28ـی حوزەیران، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، رۆژی پێنجشەممە لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، دووبارە بێڕێزیی بەرامبەر بە پەرتووکە پیرۆزەکە کردەوە بەڵام نەیسووتاند. 

En az 10 karakter gerekli