وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی له‌باره‌ی یهكپۆشیهوه ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ئاسانكاری له یه‌كپۆشی ده‌كرێت و له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی خوێندكاران فشار ناخرێته سه‌ریان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌رێم له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كردووه، به له‌به‌رچاوگرتنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان پێویسته كارگێڕی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی فشار نه‌خه‌نه سه‌ر خوێندكاران له‌كاتی پابه‌ند نه‌بوونی ته‌واویان به یه‌كپۆشی.
باسی له‌وه‌شكردوه، پێویسته له‌ڕووی یهكپۆشیهوه ئاسانكاری ته‌واو بۆ خوێندكاران بكرێت و تا به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هیچ ناوه‌ندێكی خوێندنی حكومی نابێت لێكدانه‌وه‌ی شه‌خسی بكه‌ن بۆ ئه‌م بابه‌ته و نابێت رێگه بگرن له ئاماده‌بوونی خوێندكار له ده‌وامكردن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوی سیستمی یهكپۆشیهوه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جهختیشیكردۆتهوه، پێویسته خوێندكاران جلوبه‌رگیان گونجاو بێت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.