کۆمسیۆن: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی تۆمارکرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی باش بەرێوەدەچن و سبەی پێنجشەممە کۆتا رۆژی خۆکاندیکردنە. جومانە غەلەی وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کاروبارەکانی پەیوەست بە ئامادەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، بە تایبەتی دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئارەزووی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەکە راگەیاند. جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆکردنەوەی داتاکان ژمارەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکەن و سبەی پێنجشەممە لە کاتی کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی دەرگای خۆ کاندیدکردن دادەخرێت. ئەوەشی خستەڕوو، هەموو لایەنە یاسایی، کارگێری، دارایی و تەکنیکییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گیراوەتە بەر، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش لایەنێکی تەکنیکییە و هیچ پەیوەندی لایەنی سیاسییەوە نییە، ئەوەی لەسەریەتی لە رووی یاسایی و پابەندییەوە جێبەجێ دەکات و تەواو.