سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سبه‌ی له سعوودیه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دۆخی غه‌ززه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره سبه‌ی (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023) كۆبوونه‌وه‌ی بیست و دووه‌مین لوتكه‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی وڵاتان به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رۆك كۆماری عێراقیش له لوتكه‌كه‌دا به‌شداره.
كه‌متر له مانگێكه دووجار كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌شداربووانی لوتكه‌كه جارێكی دیكه داواكاری راگرتنی شه‌ڕ و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه بۆ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بخه‌نه‌ڕوو.
دوای ئەوەی رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوان له هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 812 كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 1500 كه‌س و وێڕای برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.