مەسرور بارزانی: دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەکانمان بکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی: دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەکانمان بکەین

مەسرور بارزانی: دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەکانمان بکەین

ئه‌یلول 7, 2024 15:57
مەسرور بارزانی: دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەکانمان بکەین
0

لایک

مەسرور بارزانی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر کردەوە و وتی، مەسرور بارزانی: پێویستە لە بواری لێکۆڵینەوە و توێژینەوە زانستییەکان گەشە بکەین.”

ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە رێوڕەسمی کردنەوەی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە هەولێر وتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، “کردنەوەی ئەم زانکۆیە کردنەوەی دەرگەی ئەزموونێکی دەوڵەمەند و شێوەی خوێندنی زانکۆکانی بەریتانیایە بۆ هەرێمی کوردستان.”

بە وتەی سەرۆکوەزیران “وڵاتەکەمان لە ڕووی سەرچاوەی مرۆیی دەوڵەمەندە و کۆمەڵگایەکی گەنجمان هەیە، بۆیە دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەکانمان بکەین و پێیان بگەیەنین تاوەکوو کارامەتر لە بونیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر لە وڵاتەکەمان بەشدار بن”.

سەرۆکی حکومەت ڕوونیشی کردەوە “یەکێک لە ڕێگاکانی وەبەرهێنان لەسەر گەنجان و تواناکانیشیان، پێگەیاندنیانە، لە ڕووی زانستی و ئەکادیمییەوە؛ بۆیە بە کردنەوەی هەر زانکۆیەکی ئاست بەرز، هیوا و ئومێدمان بۆ ئاییندەیەکی گەشتر زیاتر دەبێت”.

En az 10 karakter gerekli