کابوسی سەدەی ٢١ “زەهایمەر

نەخۆشی زەهایمەر کە نەخۆشییەکی تێکچوونی دەمارەکانە، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی ئەم سەردەمەی ئێستا بە تایبەت لە کەسانی بەساڵاچوودا دبێتە هۆکاری سرینەوەی هەرەزۆری یادگارییە خۆش و ناخۆشەکانی مرۆڤ. ساڵانە هەزاران کەس لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشی زەهایمەرەوە گیان لەدەست دەدەن، کە حاڵەتێکی پزیشکییە و لە شێوەی لەدەستدانی بیرەوەری و لەبیرچوونەوە و کەمبوونەوەی کارەکانی مەعریفی بەهۆی گۆڕانکاری لە مێشکدا مێشکدا گەشە دەکات. بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە ٥٥ ملیۆن تووشبووی نەخۆشی زەهایمەر هەیە و چاوارێ دەکرێت کە ساڵی ٢٠٣٠ ئەم ژمارەیە بگات بە ٧٨ ملیۆن و لە ساڵی ٢٠٥٠ـشدا ببێت بە ١٣٩ ملیۆن تووشبوو. بە پێی لێکۆڵینەوەکان ٪٦٠ـی تووشبووی نەخۆشی زەهایمەر لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند دەژین و ساڵانەش ١٠ ملیۆن تووشبووی نوێ تۆماردەکرێت. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠٦ـدا لە لایان ئالۆیس ئەلزەهایمەر، پزیشکی دەروونی و نەخۆشیناسی ئەڵمانییەوە نەخۆشییەکە باسکراوە، نەخۆشییەکە زیانێکی زۆر بە شانەکانی مێشک لە کەسانی سەروو تەمەنی ٦٥ ساڵدا دەگەیەنێت و بە نەخۆشی "کابوسی سەدەی ٢١" دەبیندرێت. سەبارەت بە وردەکاری نەخۆشی زەهایمەر لێدوانێکمان لە دکتۆر ئیبراهیم گەردی، پزیشکی دەروونی وەرگرت. د. ئیبراهیم گەردی، باس لە نەخۆشی زەهایمەر کرد و وتی، "نەخۆشی زەهایمەر لە ئەنجامی گۆڕانکاریەکانی ناو دەماری مێشکدا روودەدات و هەندێک نیشانە ڕوودەدەن. لە کۆمەڵگای ئێمەدا نەخۆشی زەهایمەر بە لەبیرچوونەوە دەناسرێت. نەخۆشەکە دەست دەکات بە لەبیرکردنی هەندێک شت". د. ئیبراهیم گەردی، باسی لەوەشکرد،"تووشبووی نەخۆشی زەهایمەر سەرەتا زانیاری و یادەوەرییە نوێیەکان لەبیردەکات کە لە دوو سێ رۆژ لەمەوبەر بەسەریدا هاتووە. بەڵام یادەوەریەکانی و بەسەرهاتەکانی تەمەنی منداڵی لە بیرناکات. بەڵام لەگەڵ گەشەکردنی نەخۆشیەکە نەخۆشەکە بەسەرهاتەکانی تەمەنی منداڵیشی لەبیردەکات". هەروەها ناوبراو باس لە نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەری کرد و وتی: "نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەر بریتین لە کێشەی قسەکردن و ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانە بە سەختی، هەروەها خەمۆکی یان بێزاری وەک نیشانەی ئەم نەخۆشیە دەستنیشانکراوە و تا ئێستا هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر دیارینەکراوە." پزیشکە دەروونییەکە ئەماژە بەوە دەکات کە هۆکاری بۆماوەیی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر و هەروەها ژینگە و ژیانی کۆمەڵایەتیش رۆڵیکی گرینگ لە خۆدەگرێت بۆ تووشبوون و دەڵێت: "بە پێی هەندێک لێکۆڵینەوەکان ئەو کەسانەی کە ئاستی رۆشەنبیرییان بەرزە کەمتر تووشی نەخۆشی زەهایمەر دەبێت، بێگومان ژیانێکی تەندروست و وەرزش و خواردنی تەندروست ئێمە لە چەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت لەوانە نەخۆشی زەهایمەر. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە نازانین هۆکاری تووشبوونی نەخۆشی زەهایمەر چییە هیچ شتێک نییە ئێمە بە تەواوی لەو نەخۆشییە بپارێزێت." گەردی باس لەودەکات، "نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە دوای ٦٠ ساڵیدا دەردەکەوێت، لە سەرەتا دا هەستکردن بەم نەخۆشییە ئەستەمە بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەی تەمەنی مرۆڤ نیشانەکان زیاتر دەردەکەوێت. هەندێک سەرچاوە دەڵێت لە دوای ٦٣ ساڵیدا نیشانەکان دەردەکەوێت هەندێک دەڵین ٦٥ بەڵام بە گشتی لە دوای ٦٠ ساڵیدا دەبیندرێت." د. ئیبراهیم گەردی راشیگەیاند کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی زیاترە لەو کەسانەی کە نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە و دەڵێیت، "ئەم دۆخە بە دەگمەن دەبینرێت." ئاماژە بەوەش دەکات بە پیێ هەندێک سەرچاوە نەخۆشی زەهایمەر لە ئافرەتاندا زیاتر وەک لە پیاوان دیاردەکەوێت، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەری زۆرە ئەم دۆخە لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی دیکە جیاواز بێت. گەردی رایگەیاند، لە سەرانسەری عێراق هیچ ئامارێکی فەرمی نییە بۆ نیشاندانی ئامارەکانی تووشبووی نەخۆشی زەهایمەر و دەشلێت، "تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام ئەو دەرمانانەی دەدرێن بە نەخۆشەکە بۆ ئەوەیە پێشکەوتنی نەخۆشییەکە لاوازتر بێت". لە کۆتایی وتەکانیدا د. ئیبراهیم گەردی وتی، گرنگە نەخۆشەکە پشتگیری دەروونی وەربگرێت بۆ ئەوەی توانای قسەکردنی لەدەست نەدا