ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نموونه‌ی سه‌ره‌تایی كارتی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق په‌سه‌ند كرد.
جومانه گلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، نموونه‌ی سه‌ره‌تایی كارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق په‌سه‌ند كراوه، له‌گه‌ڵ چوار نموونه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدانی گشتی بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ( هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه) و یه‌ك نموونه‌ش بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆی گشتیی وێستگه‌كانی ده‌نگدان گه‌یشته حه‌وت هه‌زار و 47 وێستگه، هاوكات كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه تۆماركراون دوو ملیۆن و 888 هه‌زار و 162 ده‌نگده‌ره و سه‌رجه‌میان به‌سه‌ر هه‌زار و 427 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكراون.
بەگوێرەى مه‌رسومی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هەرێمى کوردستان-عێراق، بڕیاره 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق بەڕێوەبچێت و هه‌رێمیش بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكراوه.