لەتیف رەشید و سوودانی كۆبوونەوە

لەتیف رەشید و سوودانی كۆبوونەوە

ئه‌یلول 9, 2024 17:18
لەتیف رەشید و سوودانی كۆبوونەوە
0

لایک

لەتیف رەشید، سەرۆك كۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و داراییەكانیان تاوتوێكرد و جەختیان لەسەر یەكڕیزیی نیشتمانی كردەوە.

هەژماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، لەتیف رەشید، سەرۆك كۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گرنگی یەکخستنی پلە و کاری هاوبەشی نیشتمانی، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان لەڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و خزمەتگوزاری، بەردەوامبوون لە پلانەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تاوتوێکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی یەکلاکردنەوەی ئەو شایستە دەستوورییە کردەوە کە پەیوەستە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و بەهێزکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی یاسادانان لە بواری چاودێری و یاسادانان و تێکەڵکردنی کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن.

En az 10 karakter gerekli