دادگای باڵای ئەمریکا لهبارهی دۆناڵد ترەمپ بڕیارێكی نوێی دهركرد
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا مافی خۆ پاڵاوتنی هەبێت لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، بەم شێوەیەش ئەگەری بوونی ترەمپ بە کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان و رکابەریکردنی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا زیاد دەکات.
دادگای باڵای ئەمریکا هەوڵەکانی ویلایەتی کۆلۆرادۆی رەتکردەوە لە سڕینەوەی ناوی ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتەکە، بەو شێوەیەش ناوی ترەمپ لەسەر کاغەزی دەنگدانی ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەمێنێتەوە.
پێشتر دادگای کۆلۆرادۆ بڕیاریدا ناوی ترەمپ لەسەر کاغەزی هەڵبژاردنی ویلایەتی کۆلۆرادۆ بسڕێتەوە، دوای ئەوەی بە کردەوە ئاژاوە گێرییەکانی باڵەخانەی کاپیتۆڵی ساڵی 2021 تۆمەتباری کرد.
لە بارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا ترەمپ دەڵێت، "بردنەوەیەکی گەورە بۆ ئەمریکا."
دۆناڵد ترەمپ دیارترین کەسە کە زۆرترین ئەگەری هەبێت بۆ ئەوەی ببیتە کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 50 ویلایەتەکە کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ بەرێوەبچێت و رکابەری جۆو بایدنی کاندیدی سەرەکی دیموکراتییەکان بکات.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2023 دادگای کۆلۆرادۆ بڕیاریدا، کە دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ویلایەتەکە بەشداری بکات، چونکە بەشداری لە کردەوەی ئاژاوەگێڕی کردووە.