لەبارەى پرسی خاڵە سنوورییەکان شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لەبارەى پرسی خاڵە سنوورییەکان شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغداد

لەبارەى پرسی خاڵە سنوورییەکان شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغداد

ئه‌یلول 11, 2023 11:50
لەبارەى پرسی خاڵە سنوورییەکان شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغداد
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ عومەر وائلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کۆببنەوە.
بەپێی زانایارییەکان ئامانجی سەردانەکەی شاندی هەرێم ئەنجامدانی کۆبوونەوەیە لەبارەى پرسی خاڵە سنوورییەکان و ئەو کێشانەى پەیوەستن بە پرسی گومرگ و رسووماتى خاڵە سنوورییەکان لە یاسای بودجەى گشتیى عێراقدا.
بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتیى عێراق، دەبێت هەرێم 50%ـی داهاتى خاڵە سنوورییەکانی رادەستى وەزارەتى دارایی بکات وەک یەکێک لە مەرجەکانى ناردنى پشکەکەى لە بودجەدا، کە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە بۆ ساڵێک.

En az 10 karakter gerekli