بەریتانیا و عێراق رێککەوتنێکیان لەبواری ئەمنی واژۆکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەریتانیا و عێراق رێککەوتنێکیان لەبواری ئەمنی واژۆکرد

بەریتانیا و عێراق رێککەوتنێکیان لەبواری ئەمنی واژۆکرد

ئاب 21, 2023 21:30
بەریتانیا و عێراق رێککەوتنێکیان لەبواری ئەمنی واژۆکرد
0

لایک

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری وڵاتی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگییەکانی هەردوو وڵات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری ئاسایش لە عێراقدا کردووە. دەشڵێت. “رێککەوتنی کۆمۆنمان لەوبارەیەوە واژۆکرد.”

رۆژی دووشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تۆم تۆگەهاند وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا پرسەکانی پەیوەست بە هەوڵە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بۆ وەستان لە دژی داعش و رووبەڕووبوونەوەی تاوانی قاچاخچێتی سنووردار تاوتوێکرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتننامەیەک بە ناوی ‘کۆمۆن’ لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ کارکردنی هاوبەش لەسەر پێکهێنانی سەقامگیری ئاسایش واژۆ کرا.

هاوکات، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی ستراتیژییە نیشتیمانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە تۆگەهاند ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکات لە کۆتایی هێنان بە چەکدارانی داعش و پێکهێنانی سەقامگیری ئاسایش

En az 10 karakter gerekli