وه‌زیری به‌رگری عێراق بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه، سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكردووه، سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه هات كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه كرابووه سه‌ر بنكه‌كه.
هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و ناوچه‌كه له‌كاتێكدایه، هێزه‌كانی به‌رگری ئیسلامی له‌عێراق كه به‌شێكن له گروپه چه‌كداره شیعه‌كان به‌رپرسیارێتی خۆیان له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌فی سه‌ربازی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سووریا كردبووه ئامانج.
هاوكات سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش رایانگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌دوو مووشه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆریا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كراوه‌ته ئامانج و زیانه‌كانیش تائێستا نه‌زانراون.
پێشتریش فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، ناسراو بە سێنتکۆم لە راگەیه‌ندراوێکدا تێکشکاندنی سێ درۆنی لە عێراق پشتڕاستکردبووه‌وه.
لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئەمه‌ریکا دوو درۆنیان لە رۆژئاوای عێراق تێکشکاندووە، بەهۆیەوە چەند سەربازێکی هاوپەیمانان بە سووکی برینداربوونە.
لە لایەکی دیکە، درۆنێکیان لە باکووری عێراق تێکشکاندووە، بەڵام ئەوەیان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
سوپای ئەمه‌ریکا لە راگەیه‌ندراوەکەدا جەختی له‌وه كردبووه‌وه، بە وریاییەوە چاودێری دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەن و بەرگری لە هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان لە دژی هەر هەڕەشەیەک دەکەن.