توركیا و هه‌رێم تاووتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و كونسوڵی توركیا له هه‌رێم، تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا ده‌كه‌ن.
له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك، دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نووسیوویه‌تی: "ئەمڕۆ (سێشەممە 15ـی ئابی 2023)، لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیمان لە مەمەت مەولوود یاکوت کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد".
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا".
دكتۆر ئومێد سه‌باح راشیگه‌یاند، "جوڵە بازرگانییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی تورکیا جەختیان لێکرایەوە، هەروەها باس لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم و نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم تاووتوێ کران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "کێشە و گرفتەکانی هاووڵاتیان و پرسی کۆمپانیانی هەرێم و تورکیا تەوەرێکی تری دیدارەکەبوون".
پێشتریش سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەولێر رایگه‌یاندبوو، ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێمی و توركیا گه‌یشته ئاستێكی باش، كه نزیك بووه‌ته‌وه له 12 ملیار دۆلار.