کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد و بەفربارین بەڕێوەیە
بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دهگرێتهوه
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێم رایگهیاند، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکە لە درەنگانی شەوی پێنجشەمە دهكهن، لە ئێستادا کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردە گەیشتووهتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا کە سەرچاوەکەی جەمسەری باکوورە، دهشڵێت، "بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دهگرێتهوه".
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێم رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەورە بەگشتی، سنووری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورە و دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین لە ئێوارەدا کاریگەری بارانەکە زیاتر دەبێت دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک ناوچە نیمچە هەورە بەگشتی جگە لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورە و هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایە، لەدرەنگانی شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەچەند پلەیەک.
كهشناسی دهڵێت، "پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان لە درەنگانی شەوی پێنجشەمە دهكهین، لە ئێستادا کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردە گەیشتووهتە سەر بەشێک لە وڵاتی تورکیا کە سەرچاوەکەی جەمسەری باکوورە بۆیە پێشبینی دەکەین سبەی لە درەنگانی شەودا ئەو بارستە هەوایە ساردە بگاتە سەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان لە رۆژی هەینی تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کاریگەر بێت بەم بارستە هەوایە ساردە".
ئهوهشی خستووهتهڕوو، لەگەڵ گەیشتنی ئەم بارستە هەوا ساردە پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک نزم دەکاتەوە و بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما وە پێشبینى دابارین هەیە بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زووى رۆژى هەینى کەمێک باران و بەفریش لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت.
ئەوەش هاتووه، "لەگەڵ بەردەوامى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى شەپۆڵێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە 2000 مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت".
رونیشیكراوهتهوه، "چڕترین ماوەى بەفربارین دەکەوێتە شەوى هەینى و بەرەبەیانى رۆژى شەممە، ئاستى بەفرى پێشبینیکراو لە نێوان (5-15) سانتیمهتر دەبێت رۆژى شەممە نزمترین پلەکانى گەرما لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەى سیلیزى و لە سەنتەرى پارێزگاکان لە نێوان (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت".