کۆمیسیۆن لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن: چاوەڕوانى سەرۆکی هەرێم دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆمیسیۆن لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن: چاوەڕوانى سەرۆکی هەرێم دەکەین

کۆمیسیۆن لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن: چاوەڕوانى سەرۆکی هەرێم دەکەین

حوزه‌یران 24, 2024 13:31
کۆمیسیۆن لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن: چاوەڕوانى سەرۆکی هەرێم دەکەین
0

لایک

وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند “چاوەڕوانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان دەکەین وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریی بکات”.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە میدیاکانی راگەیاند “ئەمڕۆ تا کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ وادەى تۆمارکردنى لیست و ناوى بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کۆتایی دێت”.

وتیشى “کۆمیسیۆن رۆژى 5ى9 دیاریى کردبوو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و هەر دواکەوتنێک لەو وادەیە کاریگەریى نەرێنى دەبێت”.

ئاماژەى بەوەش کرد “کۆمیسیۆن پێشتر نووسراوێکى ئاراستەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کرد بۆ دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان”.

روونیشیکردەوە “بەهۆى ئەوەى کارەکانى کۆمیسیۆن بۆ ماوەى شەش مانگ درێژکرایەوە دەبێت لەو ماوەیەدا هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت”.

وتیشى “تاوەکو ئێستا 12 حیزب و دوو هاوپەیمانی ناوی خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە”.

ئاماژەى بەوەش کرد”77 بەربژێر بەشێوەی سەربەخۆ ناوی خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە و ژمارەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە”.

بەگوێرەى کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی 2024، دوایین وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانە بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

En az 10 karakter gerekli