مەسرور بازرانی: كارەبای سەرجەم هەرێم دەكەینە 24 كاتژمێری
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بازرانی: كارەبای سەرجەم هەرێم دەكەینە 24 كاتژمێری

مەسرور بازرانی: كارەبای سەرجەم هەرێم دەكەینە 24 كاتژمێری

تشرینی یه‌كه‌م 18, 2024 12:39
مەسرور بازرانی: كارەبای سەرجەم هەرێم دەكەینە 24 كاتژمێری
0

لایک

مەسرور بازرانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ڕایگەیاند، “پڕۆژەی ڕووناكی”یان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی كارەبای سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بكەنە 24 كاتژمێری و لە ئێستادا لە گەڕەكێكی هەولێر پڕۆژەكە جێبەجێكراوە و لە دوو گەڕەكی دیكەش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها دەشڵێت، “لە پلانماندایە تا ساڵی 2026 كارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەینە 24 کاتژمێری”.

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی سەردانی كردنی گەڕەكی شادی شاری هەولێر ڕایگەیاند، “پڕۆژەی ڕووناكی یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، کە مەبەستمانە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەینە 24 کاتژمێری”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پێش سێ مانگ بە شێوەیەکی ئەزموونی پرۆژەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە گەڕەکی شادی لە هەولێر هەڵبژێردرا و کارەبا تێیدا کرایە 24 کاتژمێری وەکو قۆناغی دووەمی پرۆژەکە سبەی گەڕەکی نازنازیش کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری، دوای ئەویش گەڕەکی بەختیاری کارەباکەی دەبێتە 24 کاتژمێری”.

مەسرور بارزانی باسی لەوەشكرد، قۆناغ بە قۆناغ کارەبای پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەبێتە 24 کاتژمێری، ئێستا چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێیاندا جێبەجێ بکرێن و داوا لە دەسەڵاتی جۆخێی کراوە هاوکار بن رێکارەکان بگرنەبەر.

لەبارەی مۆلیدەی گەڕەكەكانەوە سەرۆكی حكومەت دەڵێت، “سوپاسی خاوەن مۆلیدەكان دەكەم، لەو کاتەی کە کارەبای 24 کاتژمێری نیشتمانی نەبووە ئەوان هاوکار بوونە لە پێدانی کارەبا و بەسەر هاوڵاتییان و نەیانهێشتووە هاوڵاتییان بێ کارەبا بن”.

En az 10 karakter gerekli