یه‌كێتی: له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووین
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا بوون و ئێستاش كه واده‌كه‌ی دیاریكراوه، ئاماده‌ن بۆ پرۆسه‌كه و ده‌شڵێت، "دابه‌شكردنی هه‌رێم بۆ چوار بازنه له‌سه‌ر داخوازی یه‌كێتی بوو".
سەعدی ئەحمەد پیرە له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نه‌بووین، ئێستاش كه 20ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریكراوه له‌گه‌ڵیداین و ئاماده‌ین بۆ پرۆسه‌كه.
وتیشی، "هه‌ر سیناریۆیه‌كی چه‌واشه‌كاریانه ئه‌گه‌ر بێته پێشه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چون یان نه‌گونجاوی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵیدا نین".
باسی لەوەشكرد، هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ دواخستنی پرۆسه‌كه نابینین و پێمانوایه ئێستا دواكه‌وتووه، ئێستاش كه ده‌كرێت سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دان.
سه‌باره‌ت به فره بازنه‌یی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی، "دابه‌شكردنی هه‌رێم بۆ چوار بازنه له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێتی بوو، هاوكات یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی كورسی كۆتاكان نه‌بوو، بۆیه دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، یه‌كێتی هه‌وڵیدا ژماره‌یه‌ك كورسی بۆ پێكهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه".