پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ باره‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریه‌وه‌ ده‌ركرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ باره‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریه‌وه‌ ده‌ركرد

پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ باره‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریه‌وه‌ ده‌ركرد

ئایار 12, 2024 19:26
پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ باره‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریه‌وه‌ ده‌ركرد
0

لایک

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت؛ لێکۆڵینەوە لە دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوکەی بازاڕی قەیسەری بەردەوامە و دەشڵێت: چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕەکە دراوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزگارى هەولێر لەگەڵ دووکاندار و کاسبکارانى زیانلێکەوتوى بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوە لە دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوکە بەردەوامە و داواشی کرد هەر کەسێک گومانێک یان زانیارییەکى لایە هاوکارى تیمەکانى لێکۆڵینەوە بکەن.

ناوبراو ئاماژەى بە چەند بڕیارێکدا کە لە بەرژەوەندى کاسبکارانى بازاڕەکە و لە پێناو پاراستنى شوێنە گشتییەکان و سەلامەتى گیانى هاوڵاتییان و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە وەرگیراوە، لەوانە:-

یەکەم/ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە هۆکارى کارنەکردنى سیستەمى جێگیرى ئاگر کوژێنەوەى بازاڕى قەیسەرى.

دووەم/ پاککردنەوە و رێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و کردنەوەى بە رووى هاوڵاتییان.

سێیەم/ لەو شوێنەى بازاڕى قەیسەرى کە بە هۆى ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە زووترین کاتدا دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەى ناوەوەى دوکانەکان و دەرەوە و کۆڵانەکان و سەقفى گشتیى بازاڕەکە.

چوارەم/ چارەسەرکردنى سەرجەم کەم و کوڕییەکانى ئاو و کارەباى بازاڕەکە.

پێنجەم/ هەڵگرتنى سەرجەم سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان و هەموو ئەو مەترسیانە کە دەبنە هۆکارى دروستبوونى رووداوى لەمشێوەیە، بە تایبەتى نەهێڵانى هەڵواسینی پەردە لە دوکانەکان کە هۆکاری سەرەکی تەشەنەسەندنى ئاگرەکە بووە.
شەشەم/ ئەو پاسەوانانەی کە بۆ پاراستنی بازاڕی قەیسەری هەولێر دانرابوون لەلایەن کۆمپانیایەکى تایبەتى سیکیوریتی، نامێنن و لە شوێنى ئەوان پاراستن و ئەمنییەتی بازاڕەکە بە پۆلیس سپێردرا.

حەوتەم/ هەر دوکاندارێک کە کرێچى حکومەت بێت و لەو ئاگر کەوتنەوەیە زەر و زیانى پێگەیشتبێت، لە کرێى یەک ساڵى دوکانەکەى دەبەخشرێت.

هەشتەم/ سەرجەم ئەو دوکاندارانەى کە لە ئاگر کەوتنەوەکەدا زەرەمەندبوون لە کرێى (6 مانگى) زبڵ و خاشاک و تابلۆى دوکانەکانیان دەبەخشرێن.

نۆیەم/ سەرجەم ئەو دوکاندارانەى کە لە ئاگر کەوتنەوەکەدا زیانیان پێگەیشت، بۆ ساڵى 2023 لە (50%) ى باج و بۆساڵى 2024 لە (100%) ى باج دەبەخشرێن.

دەیەم/ هەر دوکاندارێک بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە بازاڕى قەیسەرى زەرەرمەند بووبێت، دواى وەرگرتنى نووسراوى پشتگیرى لە بەڕێوەبەرایەتى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر، دەتوانێت لە وەرگرتنى قەرزى بێ قازانج لە “بانکى جیهان” بەپێى رێنماییەکانى بانکى ناوەندى بۆ ماوەى (24) تاکو (36) مانگ سوود مەندبێت.

یازدەیەم/ هەر دوکاندارێک بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە، پارەى لە نێو دوکانەکەى ((تەنها دینارى عێراقى)) سوتابێت و بەڵگەى پێویستى لە بەر دەست بێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت هاوکارى دەبن بۆ قەرەبووکردنەوەى لە بانکى ناوەندى لقى هەولێر.

En az 10 karakter gerekli