سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌شداری له كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی (REW) ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، هاوكات ده‌ڵێت؛ عێراق هەوڵدەدات سەرچاوەکانی وزە هەمەجۆر بکات و ئابوورییەکەی تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا له میانی به‌شداریكردنی له خولی هه‌فته‌ی وزه‌ی رووسیا (REW) كه له شاری مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، عێراق ئامادەیە بۆ هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە و “بەم نزیکانە دەگەینە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە، ئەم کارەش لە چوارچێوەی پابەندی عێراق لەنێو ئۆپێک و ئۆپێک پڵەسدا دەبێت.”
سوودانی له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هەناردەی نەوت بەهۆی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی پاریس وەستابوو، هەروەها بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە تورکیا روویدا هێڵەکان کێشه‌یان تێکەتبوو، “بەم دواییانە، هاورێیانمان لە تورکیا ئاگاریان کردووینەتەوە هێڵی بۆڕی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەیە.”
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئەم هێڵە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک دەگوازێتەوە، چەند کۆمپانییایەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و “بە گوێرەی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باشمان لەگەڵیاندا هەیە، وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم.”