نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی نیگەرانی وەبەرهێنەران بەوەی کێشەکانی ئەم دواییەی کەرتی بانکی کە هێشتا کاریگەرییان لەسەر ئابووری جیهانی هەیە و خواستیان لەسەر نەوتی خاو سنوردار کردووە.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 77 سەنت دابەزی و بە 73 دۆلارو 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس 63 سەنت دابەزی و گەیشتە 67 دۆلارو 17 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.