ئیسرائیل: کوژرانی کەسی دووەمی حەماسمان پشتڕاستکردەوە
سوپای ئیسرائیل کوژرانی محەممەد زەيف، بەرپرسىى باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس و رافع سەلامە، فەرماندەی لیوای خان یونسی پشتڕاستکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو لە کەرتی غەززە بەئامانجگیران.
سوپای ئیسرائیل کوژرانی محەممەد زەيف، سەرۆکی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس و رافع سەلامە، فەرماندەی لیوای خان یونسی پشتڕاستکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو لە کەرتی غەززە بەئامانجگیران.
سوپای ئيسرائيل لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە، دڵنيابوونەتەوە لە کوشتنی محەمەد زەيف، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئيسرائيل هێرشی کردەسەر کەمپی مەواسی لە خان يونس و گوتی، "هێرشەکە بەمەبەستی بەئامانجگرتنی محەمەد زەيف بووە".
رۆژی 14ـى ئەم مانگە، هێزی ئاسمانیی ئيسرائيل بەچڕی هێرشی کردەسەر چەند شوێنێک لە غەززە، بەگوتەی بەرپرسانی وڵاتەکە ئامانجی هێرشەکە ناوچەی ئەلمەواسی رۆژئاوای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بوو و بۆ لەناوبردنی محەمەد زەیف، فەرماندەی لیواکانی ئەلقەسام بوو.
رافع سەلامە، فەرماندەی لیوای خان یونس يەکێکی ديکە بوو لە ئامانجەکانی هێرشەکەی ئیسرائیل، دوای بۆردوومانەکە وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاويکردەوە، "لە هێرشەکەدا بۆسەر کەمپی ئاوارەکانی مەواسی 71 کەس کوژراون و 289 کەسيش برينداربوون".