ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا دەکرێت

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا دەکرێت

تشرینی دووه‌م 25, 2023 15:01
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ یەکێتی لەسەر دۆسیەی سیاسی و کارگێری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، هەروەها پرسەکانی پاراستنی ئاسایشی خەڵکی هەرێم و بژێوی ژیانیان و دابینکردنی مافی مامۆستایان و هەڵبژاردنی هەرێمیان تاوتوێ کردووە.

دلێرعەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ شاندی باڵای یەکێتی لەبارەی سێ دۆسیەی جیاوازەوە کە پەیوەستە بە دۆخی سیاسی و کارگێری و ئاسایشی هەرێم و عێراق گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باسیان لە دۆزینەوەی رێگایەک بۆ پاراستنی خەڵکی هەرێم لەو ئاڵنگارییە ئەمنیانەی رووبەرووی عێراق دەبێتەوە کردوە، بۆ ئەوەی هەرێم نەبێتە بەشێک لە ململانێکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی ئەمنی ناوچەکە لە ئێستادا مەترسی لەسەرە، بڕیاری دروست ئەوەیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بەشداربووی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنیش لەسەر ستراتیژییەکی نیشتمانی رێککبکەون.

دلێرعەبدولخالق باسی لەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆیان لە بارەوە کرد، کێشەی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان نەبوونی مووچە و کێشە هەڵپەسەرێدراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد بوو.

ئەوەشی ئاشکراکرد، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی باسکران و جەخت لە مافی مامۆستایان دەکەنەوە، لایەنە سیاسییەکان دەبێت هەموو هەوڵێک بدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ئێستا لە ئارادایە.

En az 10 karakter gerekli