حکومەتی هەرێم هەشت رۆژ پشووی راگەیاند

حکومەتی هەریمی کوردستانی عێراق رایگەیاند: لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەریساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت. لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024ـیش، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێم دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.