رۆژی سێشەممەی، ڕێكەوتی 25ـی ئاداری 2025، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا وتی، “21 هەزار و 637 هەزار سووریایی بەم دواییانە گەیشتوونەتە باکووری لوبنان.”
رۆژی 6ـی ئەم مانگە شەڕ ناوچە کەناراوییەکانی سووریای گرتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزێکی ئاسایشی گشتی سووریا کەوتە نێو بۆسەی چەکدارانی لایەنگری رژێمی پێشووی سووریا.
بە وتەی سەرچاوە نێوخۆییەکانی سووریا، لە شەڕەکەدا لانیکەم 1500 کەس کوژران، کە زۆربەیان عەلەوی بوون.
ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، “ئەو خێزانانەی کە رادەکەن، بە خاڵە سنوورییە نافەرمییەکاندا دەڕۆن، بە پێی پەتی لە رووبارەکان دەپەڕنەوە و زۆربەیان ماندوو، بریندار و برسین.”
سووریاییەکان لە 23 گوند و شارۆچکەی پارێزگای عەکار لە لوبنان جێگیرکراون.
جگە لە هەڵاتنی بەشێکیان بۆ لوبنان، هەزاران هاووڵاتی عەلەوی لە کاتی گرژییەکاندا چوونە بنکەی ئاسمانی حمێمیم لە لازقییە کە هێزەکانی رووسیای تێدا جێگیرن.