پارێزگای هەولێر: نزیک ئەم شوێنە مەکەونەوە

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی کانگاکانی چەگل و قومی سەر زێی گەورە داوا لە گوندنشینانی ئەو دەوروبەرە دەکەن بە هیچ شێوەیەک نزیکی زێی گەورە نەکەونەوە.

پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاستی ئاوی زێی گەورە بەهۆی چالاکی شەپۆلەکانی باران بارینەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، داوا لە گوندنشینانی نزیک کانگاکانی چەگل و قومی سەر زێی گەورە دەکەن بە هیچ شێوەیەک لە زێی گەورە نزیک نەبنەوە.

لە رۆژی رابردووش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم و عێراق راست دەرچووە و رێژەیەکی زۆر باران لە پارێزگای هەولێر باریوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمەڵێک ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی لافاو لە سەرەتای وەزری دابارینەوە تاوەکو ئێستا هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە.