یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکان پەسندکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکان پەسندکرا

یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکان پەسندکرا

هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هێنراونەتە کەرکوک و بە ئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان دەسڕێتەوە و لادەبرێن و مافی دەنگدانیان نییە

ئازار 27, 2023 08:11
یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکان پەسندکرا
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان دا.

شەوی رابردوو پەرلەمانی عێراق کۆبووە و بەهۆی ناکۆکی و گرژی لەنێوان فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەکە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، بە زۆرینەی دەنگ یاسای هەڵبژاردنەکانی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسندکرا.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواو بوو، بەشێوەیەک تەواوی ئەو بەربەستانەی بەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بوون لابران و بۆ یەکەمجار لە دوای 2003 سەرژمێری ساڵی 1957 دەکرێتە بنەما بۆ دەستنیشان کردنی هاووڵاتیانی شارەکە و هەروەها سەرگەڕان کە دوای ساڵی 1957 لکێنراوە بە کەرکوکەوە دیسان دەبنە بەشێک لە خەڵکی شارەکە و مافی دەنگدانیان دەبێت و بەناو زیادکران بۆ پرۆژەکە”.

راشیگەیاند، “ئەوانەی ماددەی 140ـیان کردووە یان تەنها مامەڵەیان پێشکەش کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها ئەوەی پێش 2003 لە کەرکوک بووە و ناسنامەی باری شارستانی شارەکانی دەرەوەی کەرکوک بووەو لە ساڵی 1957 لە کەرکوک تەرحیل نەبووە، بەڵام فۆڕمی کەرکوکی هەیە دیسان مافی دەنگدانی هەیە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەشی ئاشکراکردووە، “هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هێنراونەتە کەرکوک و بە ئامانجی سیاسەتی تەعریب ناویان سڕاوەتەوە و لادەبرێن و مافی دەنگدانیان نییە”.

وتیشی، “سوپاسی سەرجەم ئەو فراکسیۆنانە دەکەم لە کورد و دەرەوەی کورد کە هاوکار بوون لە دەنگدان بۆ ئەم پڕۆژە یاسایە، بەپێی یاسا ئەو دەسەڵاتەمان لە سەرۆک وەزیران وەرگرتەوە، کە بتوانێت هەڵبژاردن لە پارێزگایەک دوابخات کە خەلکانێک ئامانجیان بوو”.

En az 10 karakter gerekli