تەقە لە کوڕێکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکرێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە چەمچەماڵ تەقە لە سه‌رهه‌د عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك كرا و گیانی له‌ده‌ستدا، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سه‌رهه‌د كوڕی عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ک له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه و كوژراوه، كه ته‌مه‌نی 22 ساڵانه.
دوای رووداوه‌كه‌ی ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه گه‌یه‌نراوه‌ته پزیشکی دادی چەمچەماڵ و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له لە گۆڕستانی چەمچەماڵ بەخاک بسپێردرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌ی له‌و گه‌نجه كردوه كێشه‌ی كۆنیان له‌نێواندا هه‌یه و دوای رووداوه‌كه‌ش له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵهاتون.