مەسرور بارزانی: هێرشەکان هەوڵی خائین و نەیارانە بۆ نەهێشتینی قەوارەی هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی: هێرشەکان هەوڵی خائین و نەیارانە بۆ نەهێشتینی قەوارەی هەرێم

مەسرور بارزانی: هێرشەکان هەوڵی خائین و نەیارانە بۆ نەهێشتینی قەوارەی هەرێم

كانونی دووه‌م 30, 2024 17:12
مەسرور بارزانی: هێرشەکان هەوڵی خائین و نەیارانە بۆ نەهێشتینی قەوارەی هەرێم
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و هەوڵی دوژمن و خائین و نەیارانە بۆ نەهێشتینی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام خەلکی هەرێمەکە ئیرادەیان زۆر لەو بەهێزترە کە بە وکردەوانە بشكێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هێرش و پەلامارە هەمەجۆرانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، هەوڵی دوژمن و نەیار و خائینانە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم و پێیان وایە بەم هێرش و فشارە بەردەوامانە، کوردستان هەرەس دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیرادەیان زۆر لەوە بەهێزترە کە بە پیلان و ستەمکاری بشکێن، بەڵکو ورەمان بەهێزتر دەبێت و لە ئەنجامدا، تەنیا شکست و روڕەشی بۆ دوژمن وخائینان دەمێنێتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سوپاسی هاوخەمی و هەڵوێستی وڵاتانی دۆست دەکەن، کە بەردەوام ئەم هێرشانەیان شەرمەزار کردووە، بەڵام بە لێدوان و شەرمەزارکردن، کۆتایی بەم پیلان و هێرشە ناڕەوایانە نایێت و رێگری لە دووبارەبوونەوەیان ناکات.

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردووە، گرنگە هەنگاوی کرداری لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسیی ئەم گرووپە لەیاسادەرچوانە و دەبێ ئاسایشی هەموو عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە بپارێزێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە وڵاتانی دۆستیش دەکەن، کە رێکاری جدی بگرنەبەر و هاوکاری مەیدانییان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسایشی خەڵکی ئێمە و ئاسایشی ئابووری و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی کوردستان-عێراق پارێزراو بێت.

دەشڵێت، “داوا لە خەڵکی کوردستانیش دەکات، بە خۆڕاگری و ورەیەکی بەرزەوە، رووبەڕووی ئەو پیلانانە ببنەوە و هەستی نیشتمانپەروەرییان هەر بەهێز بێت و رێگە بە خۆفروش و خاکفرۆش و کۆیلەی ناحەزان نەدەن، کوردستان و خەبات و دەستکەوتەکانی، بکەنە قوربانی ترسنۆکی و تەماعی و بێویژدانیی خۆیان.”

ئەوەش لە کاتێکدایە، شه‌وی رابردوو هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگەی غازی كۆرمۆر له‌ ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له‌سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌ووته‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli