سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان-عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
رۆژی پێنجشەممە (9ـی تشرینی دووەمی 2023) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاره له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیانی گفتوگۆكانیش پته‌وكردن و زیاتره په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت.