حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا: جه‌نگی غه‌ززه بۆ سه‌ر چه‌ند به‌ره و گۆڕه‌پانێك درێژ بووه‌ته‌وه
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایده‌گه‌یه‌نێت، جه‌نگی غه‌ززه بۆ سه‌ر چه‌ند به‌ره و گۆڕه‌پانێك درێژ بووه‌ته‌وه، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات جه‌نگ له دژی ئیسرائیل، جه‌نگێكی ته‌واو ئایینی، ره‌وا، ئه‌خلاقی و مرۆییه. هاوكات ستایشی گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی كرد كه بڕیاری به‌ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق و سووریا داوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023) حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، ئه‌منیداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی له وتارێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و جه‌نگه‌ی له غه‌ززه له‌نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ئارادایه، جه‌نگێكه بۆ سه‌ر زیاتر له به‌ره و گۆڕه‌پانێك درێژ بووه‌ته‌وه.
ئه‌منیداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی له 7ـی تشرینی یه‌كه‌م رووی دا، كاتێك حه‌ماس هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی، سه‌ربازی و ده‌روونی دووچاری ئیسرائیل كرده‌وه و ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی ستراتیژی و وجوودی له‌لای ئیسرائیلییه‌كان به‌جێده‌هێڵێت، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئایینده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه سه‌لماندی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل چه‌ند لاوازه.
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له غه‌ززه له ئارادایه، جه‌نگێكی ته‌واو ئایینی، ره‌وا، ئه‌خلاقی و مرۆییه.
ئه‌منیداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی باسی له‌وه‌ش كرد، ئیسرائیل به‌ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نشینگهكان له‌ژێر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، چه‌ندین كوشتارگه‌ی ئه‌نجام داوه.
به وته‌ی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا ئه‌و جه‌نگه جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و مێژوویی ده‌بێت و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌سه‌ر ئیسرائیل سه‌رده‌كه‌وێت. هاوكات ستایشی گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی كرد كه بڕیاری به‌ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق و سووریا داوه.
بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی لە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامدا هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، هەروەها زیاتر لە 230 کەسیش بە بارمتە گیراون.
سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکانی حەماسدا، هێرشێکی قورسی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاندووه، 9 هەزار و 227 فەڵەستینی کوژراون، کە سێ هەزارو 826ـیان منداڵن، هەروەها دوو هه‌زار و 405 کوژراویش ئافرەتن.