وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەفتەیەک پشووی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەفتەیەک پشووی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەفتەیەک پشووی راگەیاند

كانونی یه‌كه‌م 10, 2023 18:21
وەزارەتی پەروەردەی عێراق هەفتەیەک پشووی راگەیاند
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 12 بۆ 20ی مانگی کانوونی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکە پشووی فەرمی دەبێت، بە بۆنەی ئامادەکاری و بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی راسپاردە حکومی و نیشتمانییەکان، هەروەها وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هێورکردنی ناوەندەکانی دەنگدان لە دامەزراوە پەروەردەییەکان هەشت رۆژی پشوو رادەگەیەنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژانی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن بە بۆنەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە رۆژی 12ی مانگی کانوونی یەکەم دەستپێدەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، واتە رۆژی 20ی مانگی کانوونی یەکەم کۆتا رۆژی پشووەکان دەبێت.

لە راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرێوەبەرایەتی پەروەردە و ئیدارەی قوتابخانەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان راسپاردووە، بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی بەرێوەبەرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی 18ی مانگی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم بەرێوەبچێت، رۆژی 16ی ئەم مانگەش تایبەت دەبێت بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت

En az 10 karakter gerekli