رکابەری ترەمپ لە پارتی کۆمارییەکان کشانەوەی خۆی راگەیاند

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی سێشەممەی گەورە بووە براوەی زۆرترین ویلایەتەکان لە هەڵبژاردنی سەرەتایی پارتی کۆمارییەکانی تایبەت بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، نیکی هەیلی کاندیدێکی دیکەی کۆمارییەکان بریاریدا لە هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە و بانگەشەکانی رابگرێت. سەرەڕای ئەوەی ترەمپ رکابەرێکی سەختبوو، هەیلی ئەنجامی باشی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاریدا لە کاندیدبوون بکشێتەوە. هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن گۆڕەپانی سێشەممەی گەورەیان کۆنتڕۆڵکرد و ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوە لە مانگی تشرینی دووەم کە تێیدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای تێدا بەرێوەدەچێت. هەیلی توانی لە ویلایەتی ڤێرمۆت براوە بێت، ئەوەش هیواکانی ترەمپی لە بەدەستهێنانی لایەنگری زۆرینەی کۆمارییەکانی کەمکردەوە، سەرەڕای ئەوە ترەمپ توانی لە چەند ویلایەتێک براوە بێت کە ئەگەری هەیە سودی بۆی هەبێت، لەوانەی ولایەتەکانی ڤێرجینیا، ماساچوسێتس و مەین.