هێرشکرایە سەر ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كانه‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گاكه‌یان له به‌غدادی پایته‌خت و زیانی گیانی نه‌بووه، ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وتووەته‌وه.
ئه‌رشه‌د حاكم، وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به هێرشه تاوانكارییه‌كه، باره‌گای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاساوه هێرشیكراوهتهسهر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێرشه‌كه له‌رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه بووه، ته‌نها زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبێل و بینای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كه‌وتووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه تاوانكارییانه ده‌كات و ده‌یانخاته به‌رده‌م دادگا.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی وته‌بێژی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "نزیكه‌ی كاتژمێر 4:15 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به دوو مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن و هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی برینداربوون له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌دا تۆمارنه‌كراوه".
له‌لای خۆشیه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی راسپاردوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا ده‌ستگیربكرێن و به‌ئامانجگرتنی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیهكانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت.