محەمەد شیاع سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتەکەمان بەردەوامە لە کارکردن بۆ دابینکردنی مافی هەموو ئەو پێکهاتانەی کە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنن، بە پەرۆشەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاساکان دەکەین بۆ دابینکردنی دادپەوەری بۆ لێقەوماوان”.
لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانەوە وتی، “بەردەوام دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، تاوهکو ئێستاش بەدوای پاشماوەی تیرۆردا دەگەڕێن لەو شوێنانەی کە هیچ دەربازبوونێکیان نییە”.
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئاب، 10 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شەنگال و ئێزدییەکاندا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە هەزاران ژن و پیاوی ئێزدی کوژران، هەزاران ژن و کچ و منداڵیش لەلایەن ئەو چەکدارانەوە رفێندران و تا ئێستا بهشێكیان بێسهروشوێنن.