سهرۆك وهزیرانی عێراق لهگهڵ بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كۆبووهوه و رایگهیاند، حکومەت هەموو پێداویستییە پێویستەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دابین کردووە.
محەمەد شیاع سوودانى، سهرۆك وهزیرانی عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه پێشوازیکرد لە موسا حوسەینی، بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیە نوێکەیەوە لە کۆمسیۆن، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، سوودانی پێداچوونەوەی بە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن کرد، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان-عێراق، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت، هەروەها حکومەت هەموو پێداویستییە پێویستەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن دابین کردووە.
سهرۆك وهزیرانی عێراق جەختی لە بوونی کۆمسیۆنێکی پیشەیی و دەستپاک کردەوە، کە بێلایەنی خۆی بپارێزێت، چونکە نوێنەرایەتی گەرەنتی بەردەوامی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکات، کە کرۆکی سیستەمی دیموکراسییە و یەکێکە لە گرنگترین کۆڵەکەکانی.