ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانه ملیۆنیه‌كه‌ی سبەی دەکرێت
ئاماده‌كاریه‌كان بۆ خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌ستیانپێكرد كه بڕیاره به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامبدرێت و لهپهیامێكیشدا ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوا له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات، ئاسایش و ئه‌منیه‌تی خۆپیشاندانه‌كه بپارێزن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدای پایته‌خت، ئاماده‌كاریه‌كان بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌ستیانپێكرد و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆبوونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵواسینی دروشم و رێكخستنی ئاماده‌كاریه‌كان.
به‌شێك له هاوڵاتیانیش له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه گه‌یشتونه‌ته به‌غداد تاوه‌كو سبه‌ینێ به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی لهپهیامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "داوا له پۆلیس و سوپای عێراق ده‌كات به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بكه‌ن بۆ پشتیوانیكردنی فه‌ڵه‌ستین و ئه‌منیه‌ت و ئاسایش بپارێزن، هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆك هۆز و مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران ده‌كات به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌دا بكه‌ن، دۆزی فه‌ڵه‌ستین بۆ هه‌مووان گرنگه".
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌ینییه دوای نوێژی هه‌ینی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پشتیوانیكردنی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد، هاوكاری و به‌تایبه‌ت ئاو و خۆراك بۆ غه‌ززه ره‌وانه بكات.