وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم درێژکرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم درێژکرایەوە

وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم درێژکرایەوە

ئه‌یلول 4, 2023 19:28
وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم درێژکرایەوە
0

لایک

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا لە پارێزگاکانی هەرێم، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژبکرێتەوە، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم.

رۆژی دووشەممە (4ـی ئەیلوولی 2023)، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بڕیاری ژمارە (5) لەسەر داوای سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی هەرێم تا کۆتایی دەوامی رۆژی 20ـی ئەم مانگە درێژکردەوە.

لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ زیاتر دەرفەتدانە بە دەنگدەران بۆ ئەوەی زانیارییەکانی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ بکەنەوە یان ئەوانەی یەکەمجار بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن، بەشێوەی بایۆمەتری لە تۆماری دەنگدەران زانیارییەکانیان تۆماربکەن.

رۆژی پێنجشەممە (13ـی تەمموزی 2023)، پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێم بۆ ماوەی مانگێک دەستیپێکرد و دواتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەکەی تاوەکو 12ـی ئەم مانگە درێژکردەوە و ئەمڕۆ جارێکی دیکەش بڕیاری درێژکردنەوەی ئەو وادەیەیدا.

بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 هاووڵاتیی هەرێم دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن و تا ئێستا 214 هەزار و 149 کەس لە پارێزگاکانی هەرێم، تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە بە شێوەیەک لە پارێزگای هەولێر 88 هەزار و 588 دەنگدەر؛ لە پارێزگای دهۆک 40 هەزار و 277 دەنگدەر و لە پارێزگای سلێمانیش 85 هەزار و 284 دەنگدەر تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە و زیاتر لە 26 هەزار و 900 گەنج کە لەدایکبووی ساڵی 2005ـن ناوی خۆیان بۆ دەنگدان تۆمارکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی مەرسومی هەرێمی کە رۆژی (3ـی ئابی 2023) لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمەوە دەرکرا، رۆژی (25ـی شوباتی 2024)ـی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و سەرجەم لایەنەکانی راسپارد بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.

En az 10 karakter gerekli