جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

ئاب 11, 2023 11:37
جۆرێکی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
0

لایک

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا رایدەگەینێت، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی EG.5 لە وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا UKHSA بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند بە ناوی EG.5 کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە 11.8٪ـی تووشبووانی کۆڤید-19دا دەستنیشانکراوە.

بە گوێرەی ئاژانسەکە، EG.5 شێوەیەکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنە و لە کۆتاییەکانی 2021 لە ئەفریقادا بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئێستا لە 51 وڵات بەچڕی تەشەنەی کردووە.

د. میرا چاند، جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسەکە وتی، زۆرینەی ئەوانەی تووشی ئەم جۆرە بوون کەسانی بەساڵاچوون، هەروەها دەشڵێت: ئەم جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئۆمیکرۆنەوە سەریهەڵداوە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە 51 وڵاتی جیهاندا تۆمارکراوە بەتایبەت لە ‘بەریتانیا، چین، ئەمریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، ئوسترالیا، سەنگافورا، بەریتانیا، فەرەنسا، پورتوگال و ئیسپانیا’.

ماریا ڤان کێرخۆف، سەرپەرشتیاری تەکنیکی کۆڤید-19 لە رێکخراوەی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: EG.5 بەراورد بە ئۆمیکرۆن خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەڵام مەترسییەکەی کەمترە.

تاوەکو ئێستا نزیکەی 770 ملیۆن کەس تووشی کۆڤید-19 بوونە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە شەش ملیۆن و 954 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.

En az 10 karakter gerekli