مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى ، پێشوازى له شاندێكى باڵای نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ده‌رده‌رى, ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) تایبەت بە وڵاتانى عه‌ره‌بى، عه‌بدوڵڵا ده‌رده‌رى كرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە له دیدارەکەدا ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستووه‌ته‌ڕوو کە مەبەستیان يارمه‌تيدانە له بواری هه‌جۆركردنى ئابووری و سه‌رچاوه‌كانى داهات و رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
هەر لە میانی دیدارەکەدا سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێم ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە رووی هەمووجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە كردووه.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداوەکان کراوه.