ئومێد خۆشناو لەبارەی ئامادەکارییەکانی لافاو روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئومێد خۆشناو لەبارەی ئامادەکارییەکانی لافاو روونکردنەوە دەدات

ئومێد خۆشناو لەبارەی ئامادەکارییەکانی لافاو روونکردنەوە دەدات

ئازار 19, 2024 09:55
ئومێد خۆشناو لەبارەی ئامادەکارییەکانی لافاو روونکردنەوە دەدات
0

لایک

شەوی رابردوو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ هاتنی شەپۆلی باران بارین کردووە، بە گوێرەی ئەو کار و بەرنامانەش بێت، پێویست ناکات سبەی پشوو رابگەیەنرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رۆژی رابردوو کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان بارانێکی چر دەبارێت، شەپۆلی ئەمجارەش ئەگەری هەیە ئەمڕۆ لە 1:00ی دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات و تاوەکو 6:00ی ئێوارە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە و رێوشوێنانەی گیراونەتە بەر، پێشبینی دەکەن پێویست ناکات لەبەر هۆکاری شەپۆلی باران بارینی سبەینێ، پشوو لە پارێزگای هەولێر رابگەیەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو رێکارانەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو گیراوەتە بەر مەترسییەکانی لافاوی لە شاری هەولێر کەمکردووەتەوە، راستە هەندێک شوێن بەرامبەر بە لافاو لاوازن، هەوڵ دەدەن چارەسەری گرفتی ئەو شوێنانەش بکەن.

En az 10 karakter gerekli