تورکیا: هەنییە بە تیرۆرێکی نامەردانە کوژرا

تورکیا: هەنییە بە تیرۆرێکی نامەردانە کوژرا

ته‌مموز 31, 2024 10:33
تورکیا: هەنییە بە تیرۆرێکی نامەردانە کوژرا
0

لایک

سەبارەت بە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: “کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە ئەنجامی تیرۆرێکی نامەردانە کە لە تاران ئەنجامدرا، شەرمەزار دەکەین”.

سەبارەت بە رووداوی تیرۆرکردنەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: “کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە ئەنجامی تیرۆرێکی نامەردانە کە لە تاران ئەنجامدرا، شەرمەزار دەکەین. سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی فەڵەستین دەکەین کە سەدان هەزار شەهیدی وەک هەنییەی بەخشیوە لە پێناو ژیان کردن لە ئارامییدا لە نیشتمانی خۆی و لە ژێر چەترسی دەوڵەتی خۆیدا”.

هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە “حکومەتەکەی ناتانیاهو جارێکی دیکە بە ئاشکرا نیشانی دا کە نیازی گەیشتن بە ئاشتیی نییە. لە هەمان کاتدا ئامانج لەم هێرشە بڵاوکردنەوەی جەنگی غەززەیە بۆ رەهەندێکی هەرێمیی. ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار نەکات بۆ راگرتنی ئیسرائیل، ئەوا ناوچەکەمان رووبەڕووی پێکدادانی زۆر گەورەتر دەبێتەوە. تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی دۆزی رەوای گەلی فەڵەستین”.

En az 10 karakter gerekli