مەسرور بارزانی و پلاسخارت جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی و پلاسخارت جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەکەنەوە

مەسرور بارزانی و پلاسخارت جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەکەنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمیانی پێشوازیکردنی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوابخرێت و بکرێتە قوربانی خواست و ئارەزووی هیچ هێز و لایەنێک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە.

حوزه‌یران 21, 2023 18:44
مەسرور بارزانی و پلاسخارت جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەکەنەوە
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە (21ـی حوزەیرانی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە جینین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێم، لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوابخرێت و بکرێتە قوربانی خواست و ئارەزووی هیچ هێز و لایەنێک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم کرا.

En az 10 karakter gerekli