حەج و عومرەی هەرێم: تیروپشک بۆ ناوی حاجییان ئه‌نجام نه‌دراوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حەج و عومرە دەنگۆی گەندەڵیکردن لە تیروپشكی ناوی حاجییان رەتدەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حەج و عومرە دەنگۆی گەندەڵیکردن لە تیروپشكی ناوی حاجییان رەتدەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم سەبارەت بەوەی له یه‌كێک له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دیمانه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ک كراوه و وتوویەتی گه‌نده‌ڵی له تیروپشكی حاجیاندا كراوه، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا راگەیەندراوە، "بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ک تیروپشک بۆ ناوی حاجییان ئه‌نجام نه‌دراوه ئه‌و تیروپشكه‌ی كه كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره بووه".
ئەوەش هاتووە "لێژنەیەک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره به ئه‌ندامییه‌تی به‌رپرسی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان بووه و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمپانیاكان كردووه، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه شیاو بوونه و مه‌رجه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستانی تێدا فه‌راهه‌م بووه له تیروپشک به‌شدارییان پێكراوه، ئەوانەشی مەرجەکانیان تێدا نەبووە یاخود کەموکوڕییان هەبووە نەخراونەتە نێو پێشبڕکێی تیروپشکەوە، هەروەها ئەوانەشی ناڕازین ئەوانەن کە دەرنەچوون".
ئاماژەی بەوەش دراوە، "به مافی خۆمان ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر ناوزڕاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌و كه‌سه و خودی ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ش تۆمار بكه‌ین."